Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:33

تەنێکی نامۆ لە شێوەی کەروێشک لەسەر مانگ دەردەکەوێ

کوردستان TV
100%

 

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا تەنێکی نامۆ لەسەر مانگ وێنەی گیرابوو لەلایەن کەشتی یوتۆ 2 چینی، کە شێوەکەی هاوشێوەی کەروێشک بوو.

ئەستێرەناسان کە چاودێری کەشتی یوتۆ 2ـی چینی دەکەن ڕایانگەیاند: کەشتییەکە توانیوویەتی وێنەی تەنێک بگرێت لەسەر مانگ کە هاوشێوەی کەروێشکە.

زاناکان پێشبینی و لێكدانەوەی جۆراوجۆریان دەکرد بۆ تەنە نامۆکە، هەوڵێکی زۆر هەبوو بۆ ئەوەی بزانرێ ئەو تەنە نامۆیەی کە لەسەر مانگ دەرکەوتووە چییە و لە چی پێکهاتووە.

پاشان هەر لەلایەن کەشتیە چینییەکەوە توانرا لە نزیکەوەی چاودێری بکرێت و دەرکەوت کە تەنها بەردێکی بچووکە لە شێوەی کەروێشک دەردەکەوێت.  

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.