له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی دووه‌م رۆژی دووه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 26-12-2021 چه‌ندین چالاكی و نمایشی شانۆیی نمایش ده‌كرێت، به‌م شێوه‌ی خواره ده‌بێت:
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی "ناوی بنێین چی" به نووسه‌ر یاسین قادر به‌رزنجی ، به‌رێوه‌به‌ردنی كۆڕ حه‌مه جه‌میل كاتژمێر 10ی به‌یانی له هۆڵی كه‌ركووك پلازا.
-كۆڕی ره‌خنه‌یی شانۆیی"دوا كۆپی له ئێمه" بۆ رێباز حه‌مه جه‌زا ، به‌رێوه‌به‌ردنی مه‌ریوان تاهیر كاتژمێر 10:30 له هۆڵی پلازا.
-نمایش شانۆیی "كێ ده‌رده‌چێت" نووسنی "ژان پۆل سارته‌ر" وه‌رگێرانی سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی ههڵكهت ئیدریس عابد یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر ڤه‌ده‌ر سه‌عید نواندنی هه‌ریه‌ك له ( نیگار نه‌بی ، حه‌سه‌ن حسێن ، محه‌مه‌د عه‌زیز ، شیرین ئه‌یوب ) له هۆڵی چالاكی قوتابخانه‌كان كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ.
-نمایش شانۆیی "گیانی سوتاو" نووسین و ده‌رهێنانی "عه‌دنان مسته‌فا " و " راپه‌رین حه‌سه‌ن" نواندنی عه‌دنان مسته‌فا ، راپه‌رین حه‌سن ، فه‌رهاد بیلال ، زه‌كه‌ریا حه‌سه‌ن كاتژمێر 4ی ئێواره له هۆڵی سیروان تاڵه‌بانی.
- نمایشی شانۆیی " دونیا" له‌نووسینی عه‌لی عه‌بدولنه‌بی زه‌یدی ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د هیجران" سینۆگرافیای شیراز عه‌زیز نواندنی ( سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د ،محه‌مه‌د ته‌نیا ، فرمێسك زه‌ینه‌ل ، وریا حه‌سه‌ن ) كاتژمێر 6ی ئێواره له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك .
-پێشكه‌ش كردنی سیمنارێك له ژێر ناوی "شانۆ له ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌وه بۆ زانستی پێدا گۆگیك و تێراپی" له‌لایه‌ن دز هاوڕێ زه‌نگه‌نه ، به‌رێوه‌به‌ردنی كۆڕ شڤان خزر.
ئا- كامران
به‌رنامه‌ی دووه‌م ڕۆژی دووه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی که‌رکووک
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.