Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:32

ناسا ناردنی گەورەترین و بەهێزترین تەلیسکۆب بۆ بۆشایی ئاسمان دوادەخات

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس ویب کە گەورەترین و بەهێزترین تەلیسکۆبە دوادەخات، ڕایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ کێشەیەکی تەکنیکی دەگەڕێتەوە.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیانراوێکدا ئاشکرای دەکات کە کاتی ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس ویب کە وابڕیاربوو لە 22ـی ئەم مانگە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت دوادەخات، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە.

هەروەها ڕایگەیاند: ڕۆژی ناردنی جەیمس ویب کە زانایان چەند ڕۆژێکە چاوەڕێی ناردنی دەکەن لە شاری کۆرۆری گویانای فەڕەنساوە بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە پەیوەندییەوە و هەروەها پێویستبوونی تاقیکردنەوەی زیاتری تەلیسکۆبەکە کاتەکەی دواخرا.

ڕاشیگەیاند: نزیکترین وادە بۆ ناردنی تەلیسکۆبەکە لە 24ـی ئەم مانگەوە دەبێت، بەمەش واتە ماوەی ناردنی بۆ 2 ڕۆژ دواخراوە.

تەلیسکۆبەکە بە سەرپەرشتی ئاژانسەکانی ناسای ئەمریکی و بەهاوبەشی ئاژانسەکانی ئاسمانی ئەوروپا و کەنەدا لە ساڵی 1996 دروستکراوە، هەروەها بۆ ماوەی 14 ساڵە وادەی ناردنی ئەم تەلیسکۆبە دوادەخرێت.

جەیمس ویب جێگرەوەی تەلیسکۆبی هابڵە و  لە ڕێگەی تیشکی خوارسوور چاودێری گەردوون دەکات، هەروەها بە وردییەکی بەرز چاودێری گەردوون و هەسارەکان بۆ زاناکان ڕوون دەکاتەوە.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.