Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:56

دوای 100 ساڵ.. شانۆگه‌رییه‌ک لە هەولێر دووبارە نمایش کرایەوە

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دوای تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ نمایشی شانۆگه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی دووباره‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرایه‌وه‌ ‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و شانۆکارانی هەولێر و سلێمانی، لە چوارچێوەی یادی 100 ساڵەی سەرهەڵدای شانۆ لە هەولێر، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر، شانۆگەری سەڵاحەدینی ئەیووبی نمایش كرا.

شانۆگه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی لە ئامادەکردنی موحسین محەمەد و دەرهێنانی یوسف عوسمانه‌.

شانۆگه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی سه‌د ساڵ بەر لە ئەمڕۆ و لە ساڵی 1921 بۆ یەکەمینجار و وەک یه‌كه‌مین شانۆگه‌رى له ‌قوتابخانه‌ى ئه‌ربیل ئوولا نمایش کرابوو.

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.