Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:17

 یادی 100 ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌ هه‌ولێر کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 8-12-2021 به‌ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یادی 100 ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌.

یاده‌كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر به‌هه‌ماهه‌نگیی وه‌زراه‌تی رۆشنبیری و لاوان یادی 100 ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌ هه‌ولێر به‌رز ڕاگیرا.

دوای وه‌ستان خووله‌كێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ،یاده‌كه‌ به‌وتاری ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد ، پاشان وتاری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان خوێندرایه‌وه‌،دواتر به‌ نمایش كردنی كورته‌ فلیمێك باس له‌ یادی 100 ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌ هه‌ولێر كرا، ئینجا وتاری لیژنه‌ی باڵا له‌لایه‌ن سالار عوسمان پێشكه‌ش كرا ، پاشان وتاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان , وتاری شانۆكارانی هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان پێش كه‌ش كرا و په‌یامی سه‌د ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌حممه‌د سالار پێشكه‌ش كرا.

له‌ كۆتاییدا خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش كۆمه‌ڵی هونه‌رمه‌ند كرا. هه‌رله‌م یاده‌دا یه‌كه‌مین گۆڤار كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یادی 100 ساڵه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆ له‌ هه‌ولێر به‌ناوی (یه‌كه‌م چرا) بڵاوكرایه‌وه‌.

ئا- كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.