رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایدهگهێنێت:كه‌سانی نزیك له رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا، له‌رێگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته ده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
له گوتارێكدا كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه، له‌دوای 10 ساڵ له جه‌نگی ناوخۆ، هاوبه‌ش و خزمه‌كانی سه‌رۆكی رژێم، به‌شدار ئه‌سه‌د، پیشه‌سازیی نایاسایی مادده‌ی هۆشبه‌ریان به بڕی ملیاره‌ها دۆلار دامه‌زراندووه و ده‌ستبه‌رداری هه‌نارده‌ی یاسایی له سووریاوه بوون، و وڵاته‌كه‌یان كردووه‌ته نوێترین ده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ری جیهان.
لهگوتارهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، به‌رهه‌می وڵاته‌كه به زۆریی له‌و حه‌بانه‌ی كه وزه‌به‌خشن و له وڵاتانی وه‌ك سعوودیه و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارده‌هێنرێن، پێكدێت، له‌و كارگانه‌ی به‌رهه‌مهێنان كه به سه‌رانسه‌ری سووریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه، درووست ده‌كرێن و به‌مه‌به‌ستی ههنادهكردنیان له جێگای نهێنی ده‌پێچرێنه‌وه و له‌رێگه‌ی تۆڕی قاچاخچێتییه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێردرێن.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی پۆلیس له 10 وڵات، پسپۆڕه ناوچه‌یی و نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌و كاربه‌ده‌سته سووریی و ئه‌مریكییانه‌ی كه زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه، ئه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه به‌شێكی گرنگی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی له لایه‌ن لیوای چواری زرێپۆشی سه‌ربه هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا ئه‌نجام ده‌درێت كه له لایه‌ن برا بچووكی به‌شار ئه‌سه‌د، ماهیر ئه‌سه‌ده‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت.
له گوتاره‌كه‌دا یه‌كه‌ی ئه‌منیی سه‌ربه لیوای چواری زرێپۆش كه له لایه‌ن لیوا، حه‌سه‌ن بیلاله‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، وه‌ك كۆئه‌ندامی ده‌ماری تۆڕی مادده‌ی هۆشبه‌ر ناوبراوه و له‌نێو به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی پیشه‌سازییه‌كه‌دا، كه‌سانی دیكه‌ی نزیك له رژێم و حزبوڵڵا هه‌ن.
نیویۆرک تایمز: که‌سه نزیکه‌کان له ڕژێمی ئه‌سه‌د سووریایان کردووه‌ته ده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.