Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:13

زۆرترین ڕێژەی مردن بەهۆی کۆڕۆناوە لە ئەوروپا تۆمار کراوە

کوردستان TV
100%

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکردووە كە ئەورووپا تاكە شوێنە لە جیهاندا كە زۆرترین خەڵكی بەهۆی كۆرۆناوە دەمرن.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆی بڵاوکردۆتەوە ئاماژە بەوە دەکات كە پەتای كۆڕۆنا لە سەرانسەری جیهاندا جگە لە ئەوروپا لە وەستان و كەمبوونەوەدایە، بەڵام لە ئەورووپا ڕێژەكەی بە 5% لە بەرزبوونەوەدایە.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە كۆی 3.1 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە كۆڕۆنا بە نزیكەی 2.1 ملیۆن حاڵەت لە ئەوروپا تۆماركراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو كە لە كیشوەری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ ڕێژەكە بەرەو كەمبوونەوە دەچێت.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.