Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 08:34

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 83 دۆلار و 47 سه‌نت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 83 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 84 دۆلار و رۆژەکەی بە 83 دۆلار و 43 سەنت تەواوکرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 09:28ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 0،05 بەرزبووەتەوە و بە 83 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 82 دۆلار و دوو سەنت فرۆشرا.

خواستی زۆر لەسەر نەوت لە بازاڕەکاندا سەرەڕای نیگەرانی لە دابینکردنی بە ناتەواوی و خواستی ئەمریکا کە بیر لە بژاردەی گونجاو دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نرخی بەرزی سووتەمەنی کاریگەری لەسەر نرخەکان دروست کردووە.

باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 83 دۆلار و 60 سەنت بۆ 84 دۆلار و 10 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 83 دۆلار و 10 سەنت بۆ 82 دۆلار و 60 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.