یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا، له ئه‌نجامه باشه‌كانی به‌رده‌وامه‌و له هه‌فته‌ی یازده‌می خوله‌كه‌دا، به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی فرایبۆرگی میوانی برده‌وه.
له خوله‌كی سییدا، لیۆن گۆرێتزكا گۆڵێكی بۆ بایرن تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به پێشكه‌وتنی تیپه باڤاریه‌كه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوپێنجدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده سێزده گۆڵ.
له دواساته‌كانی یاریشدا، یاریزان جانیك هابێرێر تاكه گۆڵی فرایبۆرگی تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست وهه‌شت خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و فرایبۆرگیش به بیست‌ودوو خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.