دوای مشتومڕێكی زۆر سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له شوێنی ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی كه له كۆتایی مانگی ڕابردوو له ڕاهێنه‌رایه‌تی بارسا دوورخرایه‌وه، دواجار یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ڕازی بوو ده‌ستبه‌رداری چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بێت و ببێته ڕاهێنه‌ری بلاوگڕانا.
ئه‌ویش دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆری به‌رپرسانی یانه كاتالۆنیه‌كه كه له ڕۆژانی ڕابردوو شاندێكی یانه‌كه سه‌ردانی ده‌وحه‌یان كرد‌و دوای چه‌ند ڕۆژێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی سه‌د.
ئیداره‌ی یانه قه‌ته‌رییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا چاڤی ببێته ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا، به‌و مه‌رجه‌ی بارسا بڕی مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی چاڤی بدات و هه‌ردوو یانه‌ش له ئاینده‌دا هاوكاری یه‌كتر و كاری هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی سه‌د په‌یامی ماڵئاوایی ئاراسته‌ی ڕاهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه كرد‌و ڕایگه‌یاند كه چاڤی وه‌ك به‌شێكی گرنگ له مێژووی یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی داهاتووی بۆ خواست، له ڕۆژانی داهاتوو چاڤی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی بارسا پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان ده‌كرێت، واش بڕیاره چاڤی به هاوكاری هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئۆسكار هێرناندیزو سێرجیۆ ئه‌لێگری سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی بارسا وه‌ربگرێت و یه‌كه‌م یاری یانه‌كه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ڕاهێنه‌ره له بیستی ئه‌م مانگه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیسپانیۆل.
چاڤی ته‌مه‌ن چلویه‌ك ساڵ یه‌كێك بوو له ئه‌ستێره‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاستی بارسێلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كه چه‌ندین نازناوی له ڕیزه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، دوای وازهێنانیشی له یاریكردن و له ناوه‌ڕاستی ساڵی دووهه‌زارونۆزده بووه ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌د .
یه‌که‌م یاری بارسێلۆنا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.