Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:37

توانستی ئەکتەر لە نواندنی مۆنۆدرامادا.. هەوار فارس بەنموونە...

کوردستان TV
100%

مۆنۆدراما،واتە شانۆگەری تاكە كەسی تائێستا زۆرێك لە شانۆكاران،لە سەرپێناسەی ئەم جۆرە درامایە بۆ چوونیان جیاوازە، بەڵام بۆچوونی زۆرێك لە شانۆكاران وایە،كە مۆنۆدراما بریتییە لە یەك دەنگ  و لەیەك ئەكتەر.. زۆربەی نووسەرانی شانۆگەری ،بیرۆكەی سەرەكیان لەسەر چەندین كەسایەتی بونیاد دەنێن كە لەنێوان خۆیان دا دیالۆگ دەكەن بەڵام لە دەقی مۆنۆدراما دا پشت بە یەك كەسییەت دەبەستێت  لەرێگەی چەندین دیالۆگی ناوەوەی و دەركی رۆلەكە بەرجەستە دەكرێت .. لێرەدا زەحمەتی و ئاستەنگ بۆ نووسەر دوورست دەبێت ، بەتایبەتی كاتێ دەكەونە گێرانەوە بۆئەوەی بیرۆكەكە بگات بە وەرگر.

دەقی مۆنۆدراما پێویستی بە دەرهێنەرێكی بە توانا ولێهاتوو هەیە،بۆ ئەوەی لە دەقی مۆنۆدرامای گێرانەوە دەرباز بێت ،چونكە بینەر تووشی وەرز بوون دەبێت.  بۆیە دەبێ دەرهێنەر لە رووی دەرهێنانەوە خاوەن تێڕامانی تایبەت  بە خۆی بێت كاتێ هەڵس و كەوت لەگەڵ یەك ئەكتەر دەكات لەرێگەی جەستەی ئەكتەر بەهاوكاری ئیكسسوارت و دیكۆر و رووناكی لەگەڵ دروستكردنی سینۆگرافیایەكی گونجاو بۆ كارەكە.

ئەكتەر لەنواندنی مۆنۆدرامادا لە كرداری شانۆییدا بەهۆی نەبوونی ئەكتەرەرێكی ترپێویستی بە سەرجەم كەرستەكانی خۆی دەبێت وەكو دەنگ و جوڵەو سۆز و گرژی .. بۆ ئەوەی بوونی خۆی لەسەر تەختەی شانۆی بسەلمێنێت وچێژ و باوەڕ  بە بینەر ببخەشێت، بۆ گەیشتن بە لوتكەی داهێنان،لە هەمان كاتدا،نابێ ئەزموونی ئەكتەریش لەبیر بكرێت ،چونكە فاكتەرەرێكی گرنگە بۆ سەركەوتنی نواندنەكەی.

هەمەچەشن و جۆراجۆری نواندن لەنمایشی مۆنۆدرامادا خاڵێكی گرنگی نواندنە نمایشی مۆنۆدرامادا لە شانۆگەری (وەك قەقنەس دەسووتێم ) كەلە نووسینی نووسەر و هونەرمەند خاتوو (گەزیزە عومەر) و دەرهێنانی (نەژاد نەجم ) و نواندنی خاتوو(هەوار فارس) -ە بەرهەمی گروپی  شانۆی هەواری شاری كركووك بوو ئەم شانۆگەرییە، تائێستا لە تونس،میسر، بەغدا،هەولێر ،كەركووك نمایش كراوە خاتوو هەوار توانی لە رێگەی ئەو وزە نواندنەی لە نمایشەكەی بەكار هێنا،لە ماوەی زیاتر لە 40 خوولەك لەرێگەی جەستەو جووڵەو  ریتم وهێماكانی.. تارا رادەیەكی باش سەرنجی بینەران بۆ خۆی رابكێشێت من بۆخۆم لەم نمایشەدا توانستی راستەقینەی هەوارم لە نواندنەكەی بینی ،هەرچەندە لە هەندێك شوێنی نمایش،هەستمان بە،ماندووبوونی ئەكرد چونكە دەكرد دەرهێنەر لە رێگەی دیالۆگی  بێ دەنگ كە زۆر جار لە هەندێك نمایش دا بینیومانە، بێ دەنگی شانۆیی زۆر بەهێزتر بووە لە دیالۆگی ئەكتەر  بۆیە ئەگەر دەرهێنەر  زیاتر كاری لەسەر كردبا دەكرا  هاوكارێكی باشت بێت بۆ ئەكتەر لە هەمان كاتدا زیاتر سەرەنجی بینەرانی بۆ خۆی رابكێشێت وزیاتر خزمەت بە نمایشەكەی دەكرد بەڵام بە هۆی  ئەوەی سەرتاپای نواندنەكە ریتمێكی خێرای لە خۆی گرتبوو،ئەم حاڵەتەمان زۆر بەكەمی بەدی دەكرد، زیاتر پشتی بە ریتمی خێرا بەست بوو..هەرچۆنێك بێت خاتوو هەوار بە هۆی نواندنەكەی،وای لە بینەر دەكرد بەردەوام چاوەڕێ دیالۆگ و جووڵەی نوێی لێ بكەن، بۆ ئەوەی بزانێت لە رووداوەكان چی روو دەدات ، بە واتایەكی تر بینەر لە نمایشەكەدا تووشی وەڕز بوون نەدەبوون ئەمەش خاڵێكی سەرەكی سەركەوتنی نمایشەكە بوو لە هەمان كاتدا نابی رۆڵی هەرەیەك لە دەرهێنەر نژاد نەجم ، موزیك سیروان عومەر ،دیكۆر بەرهەم یاسین ، ئێكسسوارات،جل وبەرگ، رووناكی هونەر شەوقی عەلی نەوزاد،سینۆگرافیا بەگشتی بەشێوەیەك لە شێوەكان هاوكارێكی باشی نواندنەكەی هەوار خان بوو.

شایانی باسە شانۆگەری ( وەك قەقنەس دەسووتێم ) تائێستا بەشداری چەندین فیستڤاڵی شانۆیی نێوەدەوڵەتی كردوە،چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە وەكو: فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج لە وڵاتی تونس ، فێستیڤاڵی ڕۆژانی قاهیرەی نێودەوڵەتی بۆ مۆنۆدراما  لە میسر، فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای ( یوسف ئەلعانی ) لە بەغداد كە خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بەخشرابە شانۆكاری كورد ( هەوار فارس ) وە خەڵاتی باشترین نمایشی بەدەست هێنا .

لە كۆتاییدا دەست خۆشی لە ستاڤی گروپی شانۆی هەوار دەكەم هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

كامەران حاجی ئەلیاس

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.