لۆدمێلا میكیتۆك پسپۆڕی بواری خواردن ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ پێستی جه‌سته‌یان به‌تایبه‌تیش پێستی ڕووخساریان هه‌ر به گه‌نجی بمێنێته‌وه، ئه‌وا پێویسته ڕۆژانه كوپێك یان زیاتر كاكاوی سروشتی بخۆنه‌وه.
میكیتۆك ئاشكراشی كرد كه كاكاو پێكهاته‌ی زۆر به‌سوودی تێدایه و واده‌كات پێست هه‌ر به گه‌نجی بمینێته‌وه، به‌ڵام كاكاوی سروشتی نه‌ك ئه‌و كاكاوه ئاماده‌كراوانه‌ی ناو كیسه و قوتووه‌كان كه ئێستا له بازاڕ هه‌ن، چونكه ئه‌م جۆره كاكاوانه ته‌نیا 20% پێكهاته به‌سووده‌كانی تێدایه.
ڕاشیگه‌یاند: كاكاو به زۆرێك له ڤیتامین و كانزاكان ده‌وڵه‌مه‌نده كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كاری ماسوولكه‌كان چاكتر و چالاكتر بكه‌ن، بۆ كه‌مخوێنی خواردنه‌وه‌یه‌كی باش و به‌سووده، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی تازه گه‌شه ده‌كه‌ن به‌سووده و هه‌روه‌ها بۆ ئافره‌تانی دوگیانیش، كاكاو هه‌روه‌ها كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش له‌ناو ده‌بات و جه‌رگیش له ماده زیانبه‌خشه‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه، یارمه‌تی هۆڕمۆنی جنسی ده‌دات، پێكهاته‌ی ئه‌كسیدی دژی تێیدایه كه ڕێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێ و وا له برین و زامیش ده‌كات به خێرایی و زوو چاك بێته‌وه.
پسپۆڕه‌كه‌ی خواردن گوتیشی: كاكاو ماده‌ی فینۆلات و پرۆسیانیدیناتی تێدایه كه به خانه‌كانی كۆلاجین ده‌به‌سترێته‌وه و به‌رده‌وام پێست نوێ ده‌كاته‌وه و وای لێ ده‌كات به شه‌وق و ڕوون و جوان بێت.
هه‌روه‌ها یارمه‌تی ماده‌ی میلانین ده‌دات كاتێك پێست به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه تێك ده‌چێت، هه‌روه‌ها هاوكاری ماده‌ی نیاسین ده‌كات كه كێشه‌كانی پرچ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئیسپانییه‌كانیش له نوێترین تۆژینه‌وه‌دا بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه كه كاكاو چاره‌سه‌رییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆرێك له كێشه و گرفته‌كانی جه‌رگه.
میكیتۆك جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاكاو خواردنه‌وه‌یه‌كه وا له جه‌سته ده‌كات به‌خێرایی گه‌رم بێته‌وه له وه‌رزی سه‌رمادا به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بڕێك شیر و شه‌كر تێكه‌ڵ بكرێ، بۆیه ئامۆژگاری هه‌موومانی كرد كه به‌یانیان كوپێك كاكاو بخۆینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.