Erbil 7°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:15

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 84 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 84 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

رۆژی هه‌ینی رابردوو، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 84 دۆلار و83 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 83 دۆلار و 72 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش، نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،30 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 84 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ 83 دۆلار و 14 سه‌نت فرۆشرا.

لێدوانی چین له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به‌ خستنه‌ڕووی یه‌ده‌گه‌كانی سووته‌مه‌نی بۆ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییدا به‌پێی پێویست، بووه‌ هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

باس لەوەیش دەکرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 84 دۆلار و 05 سه‌نت بۆ 84 دۆلار و 88 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 83 دۆلار و 22 سه‌نت بۆ 82 دۆلار و 39 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.