Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 12:07

فیلمی کوردی دار گوێز لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

کوردستان TV
100%
فیلمی كوردی دار گوێز له‌ده‌رهێنانی محەمەد حسێن مەهدەویان بۆ یەکەمین جار لە لایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت. بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای مەستی فیلم، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی 4ی مانگی 11ی 2021 بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات. دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون. ئەم فیلمە كوردییه‌ لە فيستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر به‌دەست بێنێت. فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری 2021. کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرینگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کاتەوە.
سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.