Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 22:49

حکوومەتی عێراق پلانێکی پێنج ساڵەی بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا داناوه‌

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند کە پلانێکی پێنج ساڵەی بە ئامانجی ئەوەی کە 50ھەزار میگاواتی دیکەی کارەبا بەرھەمبھێنێت، داناوە.

ئەحمەد عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارەتی کارەبا پلانێکی بۆ پێنج ساڵی داھاتوو بەئامانجی زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا داناوە کە خۆی لە پلانەکانی کورت، مامناوەند و درێژ مەودا دەبنێتەوە و گوتی: "لەچوارچێوەی پلانەکەدا، 50 ھەزار میگاواتی دیکەی کارەبا، بەرھەمدەھێندرێت".

لەئێستادا عێراق، 19 ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت لە کاتێکدا بۆ پڕکردنەوەی پێدوایستییەکانی ھاووڵاتییان، دامەزراوە گشتییەکان و کارگەکان پێویستی بە 30 ھەزار میگاوات کارەبا ھەیە.

لە ساڵانی رابردوودا، عێراق بۆ ھاوردەکردنی کارەبا پشتی بە ئێران بەستبوو بەڵام لە ئەیلوولی 2019دا، حکوومەتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو واژوو کرد کە بەپێی رێککەوتنەکە، کارەبای عێراق بەتۆڕی وڵاتانی کەنداو دەبەسترێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.