شه‌وی رابردوو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازانی ئه‌مریكا كه له ناوچه‌یه‌كی ستراتژیكی نزیك سنووری ته‌نه‌ف- ی سوریا هه‌ڵكه‌وتووه كه خاڵی سنووری له گه‌ڵ عێڕاق و ئوردنه، كرایه ئامانج.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا گواستویه‌تییه‌وه "هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بگوترێت كێ به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشه بووه وهێرشهكهش له ریگای درۆنه‌وه كراوه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف یه‌كه‌م جار كاتێك دامه‌زرا كه چه‌كدارانی داعش ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا هاوسنوری عیراقیان گرته ده‌ست، به‌ڵام له ئه‌و كاته‌وه ئه‌و چه‌كدارانه‌یان له ئه‌و شوێنه ده‌رپه‌ڕاندوون، وه‌ك به‌شێك له ستراتژی گه‌وره‌تری ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئه‌وه‌ی پێش له سوپا ئێران بگرێت نه‌گاته هه‌رێمه‌كه.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.