سەرۆکی یانەی زاخۆ رایگهیاند، بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ، زۆر گرینگە، چونکە یاریگاکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەبوو، سەرۆکی حکوومەتیش رەزامەندی لەسەر داوە، ئەمەش یاریزانەکان و یانەی زاخۆ و خەڵکی زاخۆی بەگشتی دڵخۆش کردووە.
حەمید سندی، سهرۆكی یانهی وهرزشی زاخۆ به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: یاریگای زاخۆ ماوەیەکە ھەندێ کەموکوڕی تێکەوتبوو، ئەویش بە ھۆی کەشوھەوا، ئینجا زەوییەکەی و شوێنەکانی دیکەی، ھەندێ تێکچووبوو و، جەمەلۆنەکانیش بە ھۆی سستبوونی، بورغووەکان ئاوی تێدەچوو و، ھەندێ کێشەی کارەبا و ئاوەڕۆیشی ھەبوو، بۆیە داواکاریمان کردبوو نۆژەنبکرێتەوە، سەرۆکی حکوومەتیش لە خەمخۆری و گرینگیدان بە بواری وەرزش، رەزامەندی داوە نۆژەنبکرێتەوە.
راشیدهگهێنێت: ئێمە داوای زیاتر لە 100ھەزار دۆلار و ئامێرێکی کونکردنی فیلتەری ئاو، کە زۆر جار ئاو لە زۆر شوێن کۆدەبووەوە کردبوومان، بۆ ئەوەی ھەر کێشەیەک ھەبێت چارەی بکەین، بۆیە یاریگا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە ھەیە و نۆژەندەکرێتەوە، چونکە بەردەوام یاری تێدا دەکرێت و ئەمەش وا دەکات، ناوە ناوە پێویستە نۆژەنبکرێتەوە، بۆیە ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکوومەت زۆر گرینگە و بۆتە جێگەی دڵخۆشی ئێمە و یاریزانان و خەڵکی زاخۆ بەگشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.