ره‌سول ئیبراهیم سوڵتان، ناسراو به ره‌سول گه‌ردی، له ساڵی 1922 له هه‌ولێر له دایك بووه، شاره‌زاییه‌كی باشی له گوتنی حه‌یران و به‌سته‌دا هه‌بووه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌ن و به ئه‌زموونه‌كانی هه‌ولێر و كوردستان داده‌نرێت.
له ساڵی 1940 ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كۆیه په‌یدا ده‌كات به تایبه‌تی مامۆستا تاهیر تۆفیق" ساڵی 1944 له ناوچه‌ی میرزا ڕۆسته‌م (پشده‌ر) ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت له‌گه‌ڵ (ئامینه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن) له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری هۆزی بلباس" دوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر" چوار منداڵی ده‌بێت دوو كوڕ و دوو كچ (كه‌یفی – سه‌فین – سه‌رگوڵ – شاهیده)" له سه‌ره‌تای ساڵی 1947 ڕوو له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا ده‌كات" ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س كه حه‌یرانی كوردی له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆن بڵاو بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ مۆسیقادا حه‌یران بچڕێت" ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌سیش كه حه‌یران له‌سه‌ر مه‌قامی سه‌با و حیجاز و نیوه شه‌وه بڵێت" ئه‌مه‌ش شاره‌زاییه‌كی چاكی ده‌وێت له بواری مه‌قامدا" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتی ڕیكۆرد و كاسێت په‌یدا نه‌ببوون" به‌رهه‌مه‌كانی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كران خه‌ڵكی گوێ بیستی ده‌بوون" هونه‌رمه‌ند هه‌ر ئه‌وه‌نده تینوێتی ناشكێنێ و له ده‌ره‌وه‌ی ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنیش ئه‌سپی خۆی تاوده‌دات و به‌شداری له زۆربه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگانه ده‌كات كه له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه كوردییه‌كاندا ساز ده‌كران" به تایبه‌تی له ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز به ئاشكرا و به نهێنی" له خۆبردوانه و به خۆڕایی و به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێكی دارایی و ماددی ئاهه‌نگه‌كانی ده‌ڕازانده‌وه و گیانی كوردایه‌تی و وره‌ی ئاماده بوانی به‌رز ده‌كرده‌وه هانی ده‌دان" تا وای لێهات تووشی چه‌ندین گیر‌و گرفت هات له‌ساڵی 1968 له ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا دوور خرایه‌وه" دوای به‌یانی 11ی ئاداری 1970 گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێزگه و به‌رده‌وام بوو" له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش په‌یوه‌ندی به شۆڕش ده‌كات و ده‌بێته پێشمه‌رگه" به به‌رهه‌مه به پێزه‌كانی ئێزگه‌ی شۆڕش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای شۆڕشی ئه‌وسا له هه‌موو بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان به‌شداری ده‌كات" له‌وێش ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌س كه سروودی نیشتمانی به شێوه‌ی حه‌یران بچڕێت" دوای نسكۆی شۆڕش ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر" چه‌ندین به‌رهه‌م له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆمار ده‌كات" به‌ڵام زۆر به دره‌نگی" بۆیه ته‌مه‌ن یار نابێت تا وه‌كو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن دوو باره تۆماریان بكاته‌وه كلیپیان بۆ بكات بۆ مانه‌وه‌یان وه‌ك ئه‌رشیفێكی هونه‌ری پارێزراو" ساڵی 1978 تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بێت" ڕوو ده‌كاته (له‌نده‌ن) بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی دڵ" دوای سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه دكتۆره‌كان پێی ده‌ڵێن ده‌بێ دوای (15) ساڵی تر بچێته‌وه له‌نده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی تر" به‌ڵام كه‌سایه‌تی به‌رزی و گیانی پاك و دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ڕێی پێنادات دوای ڕاپه‌ڕین ڕوو له به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی له‌نده‌نی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن" زۆر به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و كاتی ئه‌و بایه‌خه به هونه‌رمه‌ندان نه‌ده‌درا تا ئه‌و ڕاده‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێ بۆ چاره‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دڵ" تا وایلێهات نه‌خۆشیه‌كه‌ی په‌ره‌ی سه‌ند و چۆكی پێدادا و له 1994/10/17 به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه گیانی پاكی به‌خوای گه‌وره سپارد و له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د له هه‌ولێر نێژرا"
ڕه‌سول بێزار گه‌ردی به درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ری چه‌ندین نازناوی پێبه‌خشراوه له‌وانه (پاشای حه‌یران و میری حه‌یرانی كورد و شێخی حه‌یران بێ‌ژان و مامۆستای مه‌قام و حه‌یران و چه‌ندین نازناوی تر
زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ڕۆژی 1994/10/17 له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.