خه‌ڵكانێكی زۆر پێیانوایه كه‌له‌شاخ یان حیجامه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین چاره‌سه‌ره میللییه‌كان كه له دێر زه‌مانه‌وه به‌كارهاتووه.
تۆژینه‌وه نوێ و سهردهمییهكانیش ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بۆچوونه‌ی كه كه‌له‌شاخ چاره‌سه‌ری زۆری ده‌رد و نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ڕێگری له نه‌خۆشكه‌وتن.
گرینگ‌ترین سووده‌كانی كه‌له‌شاخ له چه‌ند خاڵێك كورت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:-
- چاره‌سه‌رییه‌كی به‌هێزه بۆ لا ژانه‌سه‌ر و كورشبوون و لۆچی ده‌موچاو.
- هه‌ندێجار هه‌وكردنی جومگه‌كان دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت له به‌سه‌ڵاچووان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م وه‌رزش و جووله ده‌كه‌ن، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م هه‌وكردنه جومگهییانه كه‌له‌شاخ چاره‌سه‌رێكی باشه.
- كه‌له‌شاخ ده‌بێته چاره‌سه‌رێكی باش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنیان هه‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆئهندامهكه كه قورگه.
- یه‌كێك له سووده‌كانی كه‌له‌شاخ بۆ ئافره‌تان ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان به‌شێوه‌ی سروشتی ببێت.
- بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێن و چه‌وری خوێن به‌سووده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.