وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ چاكسازی له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانه غازه‌وه، به‌شێوه‌ی كاتی ڕێژه‌ی پێدانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كۆمپانیای دانە غاز لە كاتژمێر 5ی بەرە بەیانی سبه‌ی سێشه‌م لە كێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی كە ماوەیەكی زۆرە لەبەر بەرژەوەندی بەرنامەی كارەبای هاووڵاتییان راگیرابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەمەش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و ئه‌مه‌ش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا.
وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانە غاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لە ماوەیەكی دیاریكراو جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.