ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێ گەیشت .
لە پەیوەندییەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و هەڵبژاردنی بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو ناو برد.
سەرۆک کۆمار هەروەها پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەتی ههرێم کرد بۆ ئەو ئەنجامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدەستی هێناوە.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە گشت لایەنەکان هەرچی زووتره بکەونە گفتوگۆ و بە هاوکاری و هەماهەنگی کار بکەن بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بخەنە خزمەت بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق و خزمەتێکی شایستەی سەرجەم گەلانی عێراق بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.