دژەتیرۆری کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ، پەنا نەبەنە بەر تەقەی خۆشی.
لە پەیامێکدا دژەتیرۆری کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات: لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانت بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و رووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت.
راشیدهگهیهنن: داواکارین، هەر وەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا پابەند بوون بە رێنماییەکانەوە، بە هەمانشێوە پابەند بن بە رێکارە ئەمنییەکانیشەوە. هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر. جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی یٔێمەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.