هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی رایگەیاند کە له میانی چوار رۆژدا، زیاتر له 400 چه‌كداری حووسیی له ناوه‌ڕاستی یه‌مه‌ن كوشتووە.
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی بهڕابەرایهتی سعوودیه رایگه‌یاند کە له ئاكامی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی له میانی چوار رۆژدا، بۆسه‌ر حووسییەکان لە پارێزگای مه‌ئریب ناوه‌ڕاستی یه‌مه‌ن، زیاتر له 400 چه‌كدار كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵیی فەرمی سعوودیه له زاری گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، توركی مالیكی بڵاوی کردەوە کە له میانی 96 كاتژمێردا، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له قەزای عەبدییە سەربە پارێزگای مه‌ئریب ناوه‌ڕاستی یه‌مه‌ن، 118 هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا، زیاتر له 400 "تیرۆریستی" حووسیی كوژراون و 15 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییش تێكشكێندراون.
توركی مالیكی داوای له دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانیش كرد كه به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵبستن به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی لە قەزای عەبدییە كه گه‌مارۆدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.