ليژنەى ئەمنیى پارێزگاى هەولێر: هه‌ركه‌سێك یاسا شكێنی بكات سزا ده‌درێ
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، هه‌ركه‌سێك دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن یاسا شكێنی بكات توندرین سزا ده‌درێت.
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ئاگاداری گشت هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە، دوایی کۆتایی هاتنى پڕۆسەى دەنگدانى گشتیى و دەرکەوتنى دەرەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات بەدڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر دەکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بە هێزەکانى ناوخۆ کراوە و لە حالەتی ئامادەباشیدان.
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: هەرکەس و لایەنێک یاسا شکێنى بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندى سزا دەدرێت.
هەروەها سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم هێزەکانى پۆلیس و ئاسایشى ناوخۆ کە پلانى ئەمنى پارێزگاى هەولێر وەک چۆن داڕ‌ێژرابوو جێبەجێ کرا و هیچ گرفت و لەمپەرێک نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کە وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.