سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) سه‌باره‌ت به ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گشتی عێراق بڵاوكراوه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویته‌كه‌دا نووسیویه‌تی " سوپاس بۆ خوا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی " زۆر سوپاس بۆ: گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و مەرجەعییەتی ئاینی.
جێی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له كاتژمێر 7ی به‌یانییه‌وه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و كه‌مێك پێش ئێستا و له كاتژمێر 6ی ئێواره كۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.