سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگدانی نیوه‌ی ڕۆژی ته‌واوی بنكه و وێستگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی ئاشكرا كرد.
جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ڕاگه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگدان تا نیوه‌ی ڕۆژ (واته تا كاتژمێر 12) سێیه‌كی كۆی گشتی ده‌نگده‌رانی تێپه‌ڕاندووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ڕێژه‌یه باشه و دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیش ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له ته‌واوی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن.
جه‌لیل عه‌دنان ڕاشیگه‌یاند: هیچ له‌كاركه‌وتنێكی ئامێره‌كانی ده‌نگدان له بنكه‌كانی ده‌نگدان بوونی نه‌بووه، هه‌روه‌ها له كاتی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كان و ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌نگدان كاریان كردووه، ڕه‌نگه به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی هه‌ڵه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێ فه‌رمانبه‌ری بنكه‌كان چه‌ند ئامێرێكی ده‌نگدان به باشی كاریان نه‌كردبێت.
جه‌لیل عه‌دنان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هیچ ئامێرێكی ده‌نگدانی له‌كاركه‌وتوویان له بنكه‌كان نه‌ماوه و سه‌رجه‌میان به‌باشی و بێ كێشه كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی هه‌بووه به‌هۆی ده‌ستكاری هه‌ڵه‌وه بووه و ئێستاش سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.