کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرانەوە و پڕۆسەکە دەستی پێ کرد.
لە قوتابخانەی بارزانی نەمر کە دەکەوێتە سنووری بازنەی سێی ھەولێر کە شەش وێستگەی تیادایە دوو ھەزار و 700 دەنگدەری ھەیە، پڕۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر ھێواش بەڕێوەدەچێت و کێشەی تەکنیکی لە وێستگەکان پڕۆسەکەی راگرتووە.
لەم بنکەیە له ماوەی یەک کاتژمێر و نیو دا تەنها 20 کەس دەنگیان داوە و ھۆکارەکەیشی بۆ سستی ئامێرەکانی دەنگدان و ناشارەزایی بەشێک لە کارمەندەکان دەگەڕێتەوە.
لە وێستگەی چواری ئەو بنکەیە تەنها یەک کەس دەنگی داوە و ئەویش تا ئێستا نەتوانیووە لیستەکە بخاتە نێو سندوقی دەنگدانەکە و لە وێستگەی یەکیش دوای وەستانی ئامێرەکە و گۆڕینی ئامێرەکە، پڕۆسەکە دەستی پێ کردەوە.
لهمبارهیهوه هاووڵاتییهك كه دەنگدەری وێستگەی چواری ئەو بنکەیە، گوتی: لە کاتژمێر حەفت و پێنج خولەکەوە لێرەم، تا ئێستا پڕۆسەکە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت و بەشێکی ئامێرەکان لەکارکەوتوون .
ھاوکات ھاووڵاتییەکی دیکە کە یەکەم کەس بوو لە بەردەم بنکەکە چاوەڕوانی کرانەوەی بنکەکەی دەکرد، دوای کاتژمێرێک پڕۆسەی دەنگدانەکەی تەواو کرد و بەشێکی ھۆکارەکەی بۆ سستی ئامێرەکان گەڕاندەوە.
لە پارێزگای ھەولێر، 489 بنکە بۆ یەک ملیۆن و 159 ھەزار و 750 دەنگدەر تەرخان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.