Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:37

زانکۆلاین بۆ 48 کاتژمێر درێژکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەى (زانکۆلاین)ى بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو درێژ دەکاتەوە، ئه‌ویش بەهۆی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی دەنگدان و سه‌رقاڵی هاووڵاتییان به‌و پرۆسەیه‌وه‌.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى پۆلی دوازده‌ی ئامادەیى و بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردووە، هەروەها بەهۆی ئەوەشی كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌م 10/10 ڕۆژی دەنگدانە و هاووڵاتییان سەرقاڵی پرۆسەی دەنگدانن، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا ماوەى زانکۆلاین 48 كاتژمێری دیکە واتە تا كاتژمێر 12ی شەوى رۆژى دووشەم ڕێکەوتى 11/10/2021 بۆ دەرچووانى قۆناغى دوازده‌ی ئامادەیی درێژ بکرێتەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا راشیگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووان کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕ بکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن.

عەباس ئەکرەم هه‌روه‌ها ڕایگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە، هەربۆیە داوا لە دەرچووانى قۆناغى دوازدەى ئامادەیی دەکەین کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕ نەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 48 كاتژمێری داهاتوودا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.