له گه‌ڕی حه‌وته‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، كاتژمێر نۆ و چل وپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ندۆرا.
ئه‌م یارییه له میانی گڕوپی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌كان دایه‌و تیمێكی ناوبژیوانانی ئافره‌ت یاریه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هیچ یاریه‌كی له پاڵاوتنه‌كان نه‌دۆڕاندووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شازده خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی نۆیه‌م دایه، ئه‌ندۆراش به ته‌نها سێ خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
یاریزانانی ئینگلته‌را دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری گاریت ساوسگیت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری ئه‌م شه‌و سازكرد‌و ڕیس جیمس به‌رگریكاری چێڵسی به‌هۆی پێكان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه داده‌بڕێ، ڕۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانی یاری نێوان ئهندۆراو ئینگلته‌را، ئاگر له كابینه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی له یاریگای نیشتیمانی ئه‌ندۆرا كه‌وته‌وه كه یاریه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
ئه‌م یاریگایه شوێنی سێ ههزاروسێسهد هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه‌و سێ كاتژمێر به‌ر له ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌سه‌ر یاریگاكه مه‌شقی كردبوو .
له پاڵاوتنه‌کان ئینگڵته‌را ده‌بێته میوانی ئه‌ندۆرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.