گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 8 ى 10 ى 2021، لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک، لە نزیک کۆشکی سپی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپل-ی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت، لە دواییش خۆی کێشا بە ژووری بیری ئاوی ناو دورگەی ناوەندەکە. راشیدهگهێنێت: لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێرەکە گیانی لەدەستدا، زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
هه‌ولێر ... له‌رووداوێکی هاتووچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.