Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:57

حکوومەتی عێراق: دەنگدانی تایبەت بەپێی ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%


راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەبد حوسێن ھینداوی رایگەیاند کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، لەلایەن چاوێرانی نێودەوڵەتی کە لە ناوەندەکانی دەنگداندا بڵاوکراونەتەوە، چاودێری دەکرێت.

عەبد حوسێن ھینداوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بەپێی ئەوەی پلانەی دانراو بەبێ ھیچ کێشەی و گرفتێک بەڕێوەدەچێت و گوتی :پێشبینی دەکەین، ژمارەیەکی زۆر لە دەنگدەران بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا، بکەن.

گوتیشی: "پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، لەلایەن چاوێرانی نێودەوڵەتی کە لە ناوەندەکانی دەنگداندا بڵاوکراونەتەوە، چاودێری دەکرێت
بەیانی ئەمڕۆ ھەیەنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەرانسەری عێرادق دەستی پێکرد کە دەنگدەران دەتوانن لە 595 بنکەی دەنگدان دەنگی خۆیان بدەن.

پرۆسەکە ئەمڕۆ تەنیا بۆ کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، پێشمەرگە و دەزگاکانی دژەتیرۆر و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پێشمەرگە، سوپای عێراق و ھەموو کارمەندەکانی سەرجەرم ھێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانە دەبێت کە لە رۆژی دەنگدانی گشتی ئەرکی پاریزگاری ھاووڵاتیان و بەرێوەچوونی پرۆسەکەیان لەسەر شان دەبێت.

لە سەرانسەری عێراقدا یەک ملیۆن و 75 ھەزار و 727 کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی بەشداریکردنیان ھەیە، 120 ھەزار و 126 ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان ھەیە، لە گرتووخانەکانیش 671 کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان، لە عێراقدا 24 ملیۆن و 907 ھەزار و 679 کەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە 14 ملیۆن و 316 ھەزار و 237 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.

لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و 240 بەربژێر بەشدارن، لە چوارچێوەی 21 ھاوپەیمانی و 109 لیستی پارت و لایەنی سیاسیدا و بەشێک لە کاندیدەکانیش سەربەخۆن، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق.

پێشتر ژمارەی کاندیدەکان سێ ھەزار و 249 کەس بوون بەڵام یەکێکیان گیانە لەدەستدا و کۆمسیۆنیش بە تۆمەتەکانی سەرپێچیی رێساکانی بانگەشەکردن، پێشکەشکردنی بڕوانامەی ساختە و کڕینی کارتی دەنگدان ژمارەیەکیانی دوورخستەوە.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.