وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: له هەولێر نزیكەی 135 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری ئاو خەرج كرا.
له راگهیاندراوێكدا ، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردووهتهوه: لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، وەزارەتی شارهوانی لە چوار فەرمانی وەزاریدا بڕیاری خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 135 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەری ئاو كە بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی خەرج دەكرێت.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانیدا هاتووه:
ئەو گوژمەیە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سێكتەری ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، كە پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەكەكانی رۆشنبیری لە هەولێر و گەڕەكی ڕاپەڕین لە شارۆچكەی سەڵاحەددین و نۆژەنكردنەوەی بیر و كڕینی ڕوون و سیئۆل و گریس كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو دەبێت.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.