Erbil 15°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 13:30

12 وڵات به‌یننامه‌ی هاوبه‌ش له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌رده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و دانیمارك و فیله‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا و نیوزله‌ندا و نه‌رویج و سوید و به‌ریتانیا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵبژاردنه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی عێراق ده‌كرد‌ و ئاماژه‌یان به ‌گرینگی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ داوه‌ بۆ عێراقییه‌كان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌‌ خۆشحاڵییان له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕیوه‌‌ تا له ‌ڕێكه‌وتی 10ی تشرینی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ، به‌پێی به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ وڵاته‌كان‌ پێیانوایه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌لێكه‌ بۆ ده‌نگده‌ره‌ عێراقییه‌كان تا چاره‌نووسی داهاتووی خۆیان به‌ره‌و دیموكراتییه‌ت دیاری بكه‌ن.

هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه ‌ده‌كه‌نه‌وه‌ عێراقییه‌كان بیرۆكه‌ی چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان وه‌ك مه‌رجێك داناوه‌ تا هه‌ڵبژاردنێكه‌ شه‌رعی بێت، به‌پێی ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی عێراق له‌ 27ی ئایاری ڕابردوو داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو‌، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به ‌گشتی بڕیاری (2576) ده‌ركرد‌ و تیایدا هاتووه‌ تیمی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ربه‌ ‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕێگه‌ی پێدراوه‌ هاوكاری عێراقییه‌كان بكات.

هاوكات یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ 21ی حوزه‌یرانی ڕابردوو بڕیاری دابوو‌ به‌ جیا نێردراوه‌كانی بنێرێ بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له ‌كاتێكدا تیمی نێردراوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ شاره‌زایان و پسپۆڕانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له ‌یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌خۆ ده‌گرێ، ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ هه‌ردوو نێردراوانی چاودێری به‌ ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری عێراقییه‌كانه‌ تا هه‌ڵبژاردنه‌ به ‌پاك و بێگه‌ردی به‌ڕیوه‌ بچێ.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.