مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگهشهی سهرخستنی كاندیدانی پارتی له شاری ههولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی لە کەرنەڤاڵەکەدا، هەروەها بەخێرهاتنی ئامادەبووانیشی کرد.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بۆ ئەوە لێرەم تاوەکو پشتیوانی خۆم بۆ لیستی پارتی دووپات بکهمهوه. ئاماژەی بەوەش کرد شانازی دەکات کە ئەندامانی پارتی و خەڵکی کوردستان متمانەیان پێ بەخشیووە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم و جێی شانازییە، بەڵام لێرەدا وەک ئەندامێکی پارتی ئامادەیە بۆ سەرخستنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا ههروهها گوتی: ھەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە ئامانجی پارتی بۆ ھێشتنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەموو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان بووە.
گوتیشی: ئامانجی ئێستامان گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا ههروهها ئامانج و بەرنامەی پارتی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، پارتی سەیری خزمەتگوزاری وەکو ستراتیژیێک دەکات لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ستراتیژییەتی ھەیە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری بۆ دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ نەوەی داھاتوو.
ھەروەھا ستایشی خۆڕاگری جەماوەری پارتی کرد كه شانبەشانی سەرۆک بارزانی بەرگرییان لە ئەزموون و کەڕامەتی خەڵکی کوردستان کردووه بۆ ئەوەی ئەزموونی کوردستان تووشی نسکۆ نەبێت.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ههروهها دەڵێت: پارتی بەرنامەی ھەیە بۆ پەروەردە لەپێناو پێشخستنی وڵات و ئاوەدانکردنەوەی.
پهیامی پارتی له سهرهتاوه ئاشتی و پێکەوەژیان بووه و پارتی قهت نهیویستووه لێكترازان لهناو كوردستان رووبدات، لهگهڵ ئهوهداین ئاشتهواییی نیشتمانی دروست بێت و ههموو ئایین و ئاینزاكان پێكهوه بژین و لهسهر ئهو رێچكهیهكش بهردهوام دهبین.
مەسرور بارزانی گوتی، خۆشەویستی و پێکەوە ژیان دەرسێکە لە بارزانی نەمرەوە فێری بووین ئێمەش لەسەر ئەوە بەردەوام دەبین، ھەروەھا گوتیشی کوردستان شانازی بە پێکەوە ژیان دەکات، ئێستاش کوردستان لەسەر ئاستی جیھان بە پێکەوە ژیان ناسراوە.
مەسرور بارزانی ڕایگهیاند: پێویستە ھەموو کەسێک ئازاد بێت لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و دیاریکردنی نوێنەری خۆی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ھیچ کەس بۆی نییە کەسی تر ناچار بکات بۆ ئەوەی دەنگ بە چ حیزبێک و کەسێک بدات، ئێمە قەبووڵی ئەوە ناکەین بەھۆی بیروبۆچوونی سیاسی ھەڕەشە لە فەرمانبەرێک یان ھەر کەسێک بکرێت بۆ دەنگدان بە حیزب و کەسێک. جهختیشی كردهوه كه بنەمای پارتی فەراھەمکردنی ئازادی ڕادەربڕینە بۆ ھەموو کەسێک.
ئهندامی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كرودستان گوتیشی: داوا لەھەمووان دهكهین دەنگ بە بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: داوای مافی خۆمان دەکەین لەو کەسانەی کە دەستووریان جێبەجێ نەکردووە، داوای جێبەجێکردنی دەستووریان لێ دەکەین، بۆیە پێویستە ئێوه کەسانی شارەزا بنێرن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانتان.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: خەباتی ئێمە تهنیا بۆ مووچە و بوودجە نەبووە، ھەوڵدەدرێت کێشەکان تەنیا لەم خاڵەدا کۆبکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی دەمانەوێ ژیانی خەڵکی کوردستان لە ئێستا باشتر بێت، بەڵام زۆر مافی دیکەمان ھەن پێویستی بە چارەسەرە، لەوانەش کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان، کە پێویستە نوێنەرانی ئێمە ھەوڵبدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان.
ڕاشیگهیاند، پارتی داوای ئاغایەتی و کوێخایەتی ناکات، داوای چەسپاندنی سەروەری یاسا دەکات لە هەموو کوردستان، ئێمە ئاغا و کوێخا نین، ئێمە خزمەتکاری خەڵکی خۆمانین.
ھەروەھا داوای لە کاندیدان کرد پێویستە چیتر ڕێگە نەدرێت جارێکی دیکە بوودجە بکرێت بە کارتی فشار بەرامبەر ھەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2003 بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە بە ھەوڵی سەرۆک بارزانی ویستمان عێراقێکی فیدڕاڵ دروست بکەین، لەسەر بنەمای شەراکەت و تەفاوق، بەڵام بەداخەوە ڕێز لەوە نەگیرا و جێبەجێ نەکرا.
مەسرور بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات، سەرەڕای بوونی کێشە و قەیران کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە، بەڵام شارەکانی ھەرێمی کوردستان بە بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق زۆر باشتر و پێشکەوتووترن لە ڕووی خزمەتگوزارییەوه،.
"لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێ خەڵکی عێراق ھان بدەن دژی ھەرێمی کوردستان و زۆر جاریش بە ناوی خەڵکی عێراقەوە قسە دەکرێت، بەڵام دەزانین ئەو بۆچوونانە بۆچوونی خەڵکی عێراق نین، نموونەش بۆ ئەوە ھاتنی 2 ملیۆن عێراقی بوو بۆ ھەرێمی کوردستان کە ئەو ئارامییەیان لە ھەرێمی کوردستان ھەست پێ کرد". مهسرور بارزانی وای گوت.
گوتیشی ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان دروستکراوە بە سەدا 5ی داھاتی عێراق دروستکراوە، بەڵام عێراق سەدا 95ی داھاتی لەبەردەست بووە، بۆ ناپرسن چیتان کردووە تاوەکو ئێستا.
دەشڵێت بە ھەموو کەموکورتییەکانەوە ئێمە لە عێراق باشترین و دەشتوانین ئەو ئەزموونهی ھەرێمی کوردستان بگوازینەوە بۆ پارێزگاکانی تری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.