بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: لەدرێژەی کار‌و چالاکیەکانیاندا بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بەفەرمانی بەڕێوەبەری بەش لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان و ڕێگری‌کردن لەدیاردەی نایاسایی و تێکدانی ژینگە دەرچوون سنوری ( شاخی سارا ) لە ئەنجامدا توانیان ( 2 ) سەرپێچیکار بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر بکەن ، کە هەستابوون بە بڕینەوەی دەیان داری سروشتی لەو سنورە .
راشیده‌گه‌یه‌نن: پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.