Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:22

ده‌رچوونی چه‌کداره‌ بیانییه‌کان له‌ لیبیا ده‌ستی پێ کرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى لیبیا له ‌لێدوانێكدا باسى له‌وه‌ كرد، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م ده‌ستپێكى ده‌رچوونى چه‌كداره‌ بیانییه‌كانه‌ له ‌لیبیا، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه‌ تا زاڵبین به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ك.

نه‌جلا ئه‌لمه‌نقوش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیبیا جه‌ختى له‌وه ‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی ده‌رچوونی چه‌كداره‌ بیانییه‌كان، چه‌ند گرووپێك له‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كان له ‌لیبیا چوونه‌ ده‌ره‌وه. 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیبیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ته‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ ده‌ستپێكێكه‌ بۆ ده‌رچوونى هه‌موو چه‌كداره‌ بیانییه‌كان له ‌لیبیا.

به‌پێی زانیارییه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان دۆسییه‌ى چه‌كدارانى بیانى و به‌كرێگیراوان یه‌كێكه‌ له‌و ئاسته‌نگانه‌ى ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى نه‌خشه‌رێگا له ‌لیبیا، ئه‌م نه‌خشه‌رێگایه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ ‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێك له ‌كۆتایى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
SKY NEWS
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.