ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری شانۆیی سه‌باح هورمز- یان كرد.
له‌م سه‌ردانه‌دا له نزیكه‌وه له ڕه‌وشی ته‌ندروستییان پرسی كه ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرابوو ،هه‌روه‌ها هیوای هه‌میشه ساغ و سه‌لامه‌تییان بۆ خواست و ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كیان نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاوه‌كو به تهندروستیيهكی باشتر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كار و ژیانی خۆی .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.