ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند: له رۆژانی 14 تاوه‌كو 18ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارینی پایزی ئه‌مساڵ ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌هه ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: به‌پێی دواین نوێبونه‌وه‌كانی مۆدێلی GFS ئه‌مریكی یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارانبارین له پایزی ئه‌مساڵدا له‌هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی 14 تاوه‌كو 18 ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات كه له شه‌پۆلێكی لاواز پێكدێت له ناوچه شاخاوییه‌كانیش كاریگه‌ری مامناوه‌ند ئه‌بێت.
راشیدهگهێنێت: له مۆدێل و نه‌خشه‌كانی دیكه‌ی كه‌شوھه‌وادا، تا ئێستا ئه‌م ئه‌گه‌ره ده‌رنه‌كه‌وتوه و له ئارادا نیه، بۆیه به‌وردی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین له‌ئه‌گه‌ری جێگیربون و پشتراستكردنه‌وه‌ی پێشبینیه‌كه له زۆرینه‌ی نه‌خشه‌كاندا زانیاری زیاترمان له رۆژانی ئاینده‌دا ده‌بێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.