نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی سەردانیکردنی بۆ شاری بەسڕە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، 800 کەس چاودێری هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق دەکەن.
جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی ئاماژەدان بە گرنگی هەڵبژاردن و دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتییان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ڕوون و داپەروەرانە سەردانی چهند پارێزگایەکی عێراقی کرد.
جێنین پلاسخارت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هەڵبژاردنێکی گرنگە و هەنگاوی سەرەتایە بۆ بنیاتنانی ڕێگەیەکی درێژ، هەروەها جەختی کردەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دروست و ڕوون و دادپەروەرانە.
ڕاشیگەیاند: ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق جیاوازدەبێت لە جارانی پێشوو، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا چاودێرانیان بڵاودەبنەوە بۆ چاودێریکردنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەمەش ئەرکیان زیاتر دەبێت.
پلاسخارت سەبارەت بە ژمارەی چاودێرانیان بۆ چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق گوتی: ژمارەی چاودێران 800 کەسن، بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.