Erbil 3°C شەممە 11 کانوونی دووەم 06:40

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ملیارێک و 75 ملیۆن دینار بۆ قه‌زای ئامێدی ته‌رخان ده‌کات

کوردستان TV
100%

پارێزگای دهۆك له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڕی ملیارێك و 75 ملیۆن دینار بۆ قه‌زای ئامێدی ته‌رخان كرا.

عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند‌: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ دروستكردنی باڵه‌خه‌نه‌ و دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی قه‌زای ئامێدی ته‌رخان كراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند‌: له‌ ئێستا به‌دواوه‌ سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێری و مامه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبێڵ بۆ هاووڵاتییانی ئامێدی‌ له‌ قه‌زاكه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ئه‌مه‌ش كارئاسانییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.