مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەرزنجەی سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق دوو تۆمەتباریان لەسەر كوشتنی كەسێك دەستگیركرد .
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه:
ڕۆژی 24ی 9ی 2021 ، هاوڵاتییەك سكاڵای لە بنكەی پۆلیسی بەرزنجە تۆماركرد كە ماوەی چەن ڕۆژێكە براكەی دیار نەماوە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو گومان خرایە سەر ژنی كوژراوەكە و دەستگیركرا .
دوای لێكۆڵینەوەكان زانرا كە ژنی كوژراوەكە بەهاوكاری كەسێكی تر ئەم تاوانەیان ئەنجامداوەو تەرمەكەیان لە گوندی تاوێرەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بەجێهێشتووە ، بۆیە پۆلیسی سەید سادق گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو تەرمەكەیان گواستەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری لەپارێزگای هەڵەبجە .
پۆلیس راشیدهگهێنێت: لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( پ ، ح ، م لەدایكبووی 1988 كە هاوسەری كوژراوەكەیە لەگەڵ ح ، خ لەدایكبووی 2001 ) كە هەردوكیان دانیشتوی گوندی مۆریاسی سەربەناحیەی بەرزنجەن ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ولێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
جێی ئاماژە بەهۆكاری ئەوەی ڕوداوەكە لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕویداوە دۆسیەكە ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە كراوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوی زیاتر .
پۆلیسی سلێمانی: ئافرهتێک به هاوکاری کهسێکی تر هاوسهرهکهی کوشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.