ئەمرۆ چوارشەم عەلى حسێن بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کوردستانى و عێراقى پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازی لە خدر ڕووسى سکرتێرى بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و ئەندامانى سەرکردایەتى کرد.
لە دیدارێکدا دوای تیشکخستنە سەر پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا، پرسە سیاسییەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان و عێراق و دوایین پێشهات و گۆرانکارییەکان و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس لەو کەشە هێمن و ئارامەی بانگەشەی هەلبژاردن لەکوردستان کرا کە شێوەیەکی شارستانی ئیجابی بۆ پرۆسەکە خستووەتەڕوو، هاوکات یەک گوتارى و هەماهەنگى پارت و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لە دوای ئەنجامەکانی هەلبژاردن بەبایەخەوە باسى لێوە کرا.
هەروەها خەباتى سیاسى و نەتەوەیى و نیشتمانى و خزمەتکردن بە پرسە دیموکراتییەکان و بەردەوامى هەماهەنگییەکان لەپێناو سەرخستنى ئامانجەکانى گەلى کوردستان تەئکیدى لەسەر کرایەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.