Erbil 36°C دووشەممە 08 ئاب 20:28

گوتەبێژی وەزارەتی گەیاندن: عێراق یەکەم مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند کە رەزامەندی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی یەکەم مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

رەعد مەشھەدانی ، گوتەبێژی وەزارەتی گەیاندنی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە ئەمڕۆ وەزیری گەیاندن، ئەرکان شەھاب شەیبانی لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی عێراق، رایگەیاندووە کە بەم زووانە یەکەم مانگی دەستکرد، رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

ئەرکان شەھاب شەیبانی ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەو دەستکەوتە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەدیھاتووە کە جەختیکردووەتەوە لەسەر پێشکخستنی تەکنەلۆجیا لە کەرتی نوێی گەیاندن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.