باڵیۆزخانه‌ی توركیا له شاری به‌غدا ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییانی عێراقی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌ودوا داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزا ته‌نیا له ڕێگه‌ی نووسینگه تایبه‌تییه‌كانیان ده‌بێت و هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نییه داوای ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بكات.
باڵیۆزخانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێگه‌مان به هه‌ندێ له كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان دابوو ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانی عێراقی بكه‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤیزا، به‌ڵام كۆمپانیاكان ئه‌وه‌یان قۆستبووه‌وه و به‌شێوه‌ی هه‌ڵه و نایاسایی و دوور له دابونه‌ریت ئه‌مه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنا.
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆوه داواكردنی پێشكه‌شكردنی ڤیزا ته‌نیا له ڕێگه‌ی نووسینگه تایبه‌تییه‌كانمان ده‌بێت و داواش له هاووڵاتییانی عێراق ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان نه‌كه‌ن و داوایان لێ نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای توركیا و به‌ڵكو خۆیان ڕاسته‌وخۆ داواكاری پێشكه‌ش به نووسینگهكانمان بكه‌ن.
داواشی له هاووڵاتییانی عێراقی كرد هه‌ر هه‌وڵێكی هه‌ڵه و نایاسایی هاوشێوه‌تان له كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان بینی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.