گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد به بۆنهی یادی 51 ساڵهی دامهزراندنییهوه.
له پهیامهكهدا هاتووه: نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شارستانییەت و ئایینە ئاسمانییەکان بووە و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەدەب و سیاسەت و خەباتی ڕزگاریخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی ستایشە.
ههروهها هاتووه: هیوادارین مامۆستایانی ئایینی بەردەوامبن لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و پاراستنی ئارامی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:-
پەیامی پیرۆزبایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێز/ سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی دەکەم.
نیشتمانەکەمان هەر لە کۆنەوە لانکەی شارستانیەت و ئایینە ئاسمانییەکان بووە و ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامیش لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەدەب و سیاسەت و خەباتی ڕزگاریخوازی و پێکەوەژیان لە کوردستان جێگەی ستایشە.
هیوادارین مامۆستایانی ئایینی بەردەوامبن لەسەر پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و پاراستنی ئارامی نیشتمان و ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.