Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:33

لە چەند رۆژی داھاتوودا سێ یەکەی شەڕکەری بیانی عێراق بەجێ دەھێڵن

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، تا کۆتایی ئەمساڵ، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری بیانی لە وڵاتدا بوونی نامێنێت.

لەوبارەیەوە لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان ھەیە و گوتی: "رەوشی عێراق جیاوازە لە رەوشی ئەفغانستان".

لیوا تەحسین خەفاجی ئاشکراشی کردووە کە تا کۆتایی ئەمساڵ، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری بیانی لە عێراق بوونی نامێنێت و گوتی: "لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، سێ یەکەی شەڕکەری بیانی عێراق بەجێ دەھێڵن".

پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی تەکنیکی سەربازیی عێراقی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری و لیژنەی تەکنیکی سەربازیی بە سەرۆکایەتی فەرماندەی ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی خواستی پۆڵاین، لیوا جۆن برینان کە کە رۆژی پێنجشەممە لە بەغدا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ئەمنی و تەکنیکی ئەنجام دراوە، ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی یەکە شەڕکەر و تواناکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ھەروەھا بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەولێر کە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول تەواو بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.