Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:31

عـێراق یاداشتێک له‌گه‌ڵ تورکیا کارا ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

مه‌هدى ره‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سامانه‌كانى ئاو له‌عێراقدا، له‌ كۆنگریه‌كدا باس له‌كاراكردنه‌وه‌ى یاداشتێكى له‌یه‌كتر گه‌یشتنى نێوان عێراق و توركیا ده‌كات، كه‌ سه‌باره‌ت بڕى ئاوه‌ له‌زێ و رووباره‌ هاوبه‌شه‌كاندا.

هه‌روا حه‌مدانى هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا گوتى "ئاسایشى ئاو یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌گه‌كانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى"، هه‌روا له‌ساڵى 2009 وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاو یاداشتێكى له‌یه‌كترگه‌یشتنى واژوو كردووه‌ و له‌ساڵى 2014 هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌، تیایدا به‌روونى باس هاتنى بڕى ته‌واوى ئاو ده‌كات بۆ عێراق، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ لێژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان عێراق و توركیادا هه‌یه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگى سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى ئاو، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى له‌ئێرانه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ عێراق رێژه‌كه‌ى 15%، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كى زۆرى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر پارێزگاى دیاله‌ هه‌یه‌، چونكه‌ "ئه‌و پارێزگایه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پشت به‌و ئاوه‌ ده‌به‌ستێ، كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق دێ. هاوكات حه‌مدانى ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌، كه‌ "ئاسایش و ئاو په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه‌، بۆیه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌دۆسیه‌ى ئاو زۆر هه‌ستیاره‌".
له‌مڕووه‌وه‌ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق له‌هه‌مان كۆنگره‌دا گوتى " هیچ سازشێك به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانى ئاو ناكرێ، ناكرێ سازش له‌ مافه‌كانى گه‌ل بكرێ".

به‌پرسه‌ تۆركه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ توركیا پابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنه‌كانى دابه‌شكردنى ئاو له‌ئێستادا، هه‌روه‌ها ئێستا له‌به‌نداوه‌كان 500 مه‌تر ئاوى سێجا  به‌رده‌داته‌وه‌، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕى Pri.org ئه‌نكه‌را له‌ماوه‌ى بیست ساڵدا 500 به‌نداوى دروستكردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆ حكومه‌تى توركیا نیشانه‌یه‌كى گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانى وڵاته‌كه‌یانه‌.

شفق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.