Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:39

شارەزاێکی بواری ژینگە ڕێنمایی بە کاندیدان دەدات

کوردستان TV
100%

شارەزاێکی بواری ژینگەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان تیڤی ڕێنمایی ژینگەیی بە کاندیدان دەدات لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە، 18ـی ئەلوولی 2021 لوقمان شێروانی شارەزا لە بواری ژینگەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لە نووباس دەربارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و کاریگەرییان بەسەر ژینگەوە قسەیکرد و گوتی، هەر کاندیدێک کە دەیەوێت بانگەشە بکات پێویستە پلانی ژینگەیی هەبێت و ژینگە بەشێک بێت لە پلانەکانی، چونکە ژینگە پەیوەستە بە ژیانی هەموو تاکێک، بۆیە پێویستە کاندیدان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕەچاوی ڕێنماییە ژینگەییەکان بکەن.

لە چاوپێکەوتنەکەدا گوتیشی، هەڵبژاردنی ئەمجارە تا ڕادەیەک باشترە، لە ڕووی زیان گەیاندن بە ژینگەوە کەمتر زیانی دەبێت وەک لە جارانی پێشوو بەهۆکاری ئەوەی کاندیدان دابەشکراون بەسەر بازنەکاندا بەم جۆرەش کاندیدەکان ناچن لە شارێکی دیکە یاخود لە ناوچەیەکی دیکە پۆستەر هەڵبواسن.

ڕاشیگەیاند، چەندین جۆر لە پیسبوونی ژینگەیی هەن، هەڵواسینی پۆستەری کاندیدان بەشێوەیەکی ئاڵۆز دەبێتە هۆی پیسبوونی بینین، هەروەها بانگەشە کردن لە ڕێگەی کەژاوەی ئۆتۆمبێل و گوتنەوەی گوتاف و درووشم دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەیى و ژاوە ژاو دروستدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە، هەڵواسینی پۆستەر کەمتر کاریگەری لەسەر دەنگدەران هەیە بەراورد  بە ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا.

دەشڵێت، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕێنمایی داوە بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە پاک ڕاگرتنی ژینگە لەلایەن کاندیدانەوە و داوایان لێ دەکات ڕەچاوی ڕێنماییە ژینگەییەکان بکەن.

ئا. عەبدوڵڵا ئازاد

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.