سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناوەندێکی هاوبەش لە نێوان تیمێکی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە خانەقین، کەرکووک، مەخموور و ڕۆژئاوای موسڵ دروستکراون، هەروەها دوو ناوەندی سەرەکیشیان لە هەولێر و بەغدا هەیە دەستبەکارن.
سەربەست لەزگین ڕایگەیاند، ئەو ناوەندە هاوبەشە لە کاتێکی نزیک دەکەوێتە کار بەتایبەت لەو دەڤهرانەی کە لایەنی ئەمنی لاوازە و داعش جمووجۆڵی تێدا دەکات.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی ئەو ناوەندە هاوبەشە دەستپێکێکی باشە لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، گوتیشی: ویستێکی باش هەیە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆی لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە، بەڵام ئەو هێزە چەکدارانەی لەلایەن پەکەکەوە دروستکراون کە لە شەنگالەوە ئاراستە دەکرێن، هەندێک ئاستەنگی دروستکردووە لە جێبەجێکرددنی ڕێککەوتنەکە.
لەو بارەیەوەش ڕایگەیاند، پێویستە بە هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.