مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەلی حاجی سابیر کانێسکانی و رەحمە محەمەد عەبدوڵڵا دەکات.
بەناوی خوای بەخشندە و میھرابان
به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی عەلی حاجی سابیر کانێسکانی)
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی(حاجی عەلی حاجی سابیر کانێسکانی).
بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده نیشتیمانپەروەرەکەتان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، خۆمان بە هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
_______________________
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (رەحمە محەمەد عەبدوڵڵا)
بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی حاجی (رەحمە محەمەد عەبدوڵڵا)ی دایکی شەھید (موحسین)مان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده کوردپەروەرەکەتان و سەرجەو خزم و دۆست و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و، به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.